بۆ ده‌رکه‌وتنی ئيمام مەهدی که‌ خودا وه‌عدی خوويا بوونی داوه‌ زۆر دوعا بکه‌ن

هه‌روا که‌ خودای ميری مه‌زن له‌ سووره‌تی ته‌وبه‌ ئايه‌تی 33 فه‌رموويه‌:

هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَ دِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (التوبة - 33)

ئه‌و که‌سه‌ که‌سێکه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ری به‌ دينی حه‌قه‌وه‌ نارد تاکوو به‌سه‌ر هه‌موو دينه‌کان سه‌رکه‌وێ، هه‌رچه‌ن بێ دين و بێ بڕواکان پێيان ناخۆشه‌.

به‌پێ ئه‌م مژده‌ی قورئانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌رز که‌سێ نامێنێ جگه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ پێغه‌مبه‌رايه‌تی و هه‌نارده‌ بوونی حه‌زره‌تی ڕه‌سوول (صلی الله علیه وآله وسلم) بڕوای پته‌ويان هه‌بێت. به‌ڵام هێشتا ئه‌و شته‌ ڕووی نه‌داوه‌ و ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی داهاتوو بين. ئه‌مه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ له‌ دواڕۆژدا ڕو ئه‌دات که‌ دينی ئيسلام به‌سه‌ر هه‌موو دينه‌کانی جيهان زاڵ بێت و ئه‌و کاته‌ کاتی هاتنی ئيمام ماديه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ گرينگه‌ که‌ خوويا بوون و ده‌رکه‌وتنی ئيمام مەهدی به‌ ئه‌مری خودايه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ وه‌ها دۆخێکدا به‌ دڵنياييه‌وه‌ ڕوئه‌دات.

که‌س ناتوانێ کاتی ده‌رکه‌وتنی ئيما مەهدی پێش بێنی بکات به‌ڵام ئه‌وی ڕاستی بێت خوازياران و عاشقانی ئيمام مەهدی ئه‌بێ هه‌ميشه‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی ئيمام مەهدی بن. که‌وايه‌ هه‌موو عاشقانی ئيمام مەهدی که‌ چاوه‌ڕوان و هيواداری ده‌رکه‌وتنی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ن پێويسته‌ به‌رده‌وام بۆ ده‌رکه‌وتنی خێرايی ئيمام مەهدی دوعا بکه‌ن. مه‌به‌ست له‌ «تعجيل فرج» ئه‌وه‌يه‌ که‌ داوا له‌ خودا بکه‌ن که‌ هه‌رچی زووتر بارودۆخه‌که‌ به‌ چه‌شنێ بگۆڕێ که‌ ده‌رکه‌وتنی ئيمام مەهدی ڕووبدات و له‌مپه‌ر و کێشه‌ و گرفته‌کانی ڕێگه‌ی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ لابه‌رێت. که‌وايه‌ بۆ ده‌رکه‌وتنی ئيمام مەهدی به‌ دڵ و به‌رده‌وام دوعا بکه‌ن. هه‌موو کات ئه‌بێ بۆ دوعا کردن به‌ڵام باشترين کات بۆ دوعاکردن پاش هه‌ر نوێژێکی واجيبه‌ و هه‌روه‌ها له‌ کازيوه‌ و هه‌ڵاتنی هه‌تاو و له‌ کاتی خۆرنشينه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ کاتی بارينی باران.

ئه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ بزانين که‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی خه‌ڵکيش گرينگه‌، واتا جيا له‌ دوعا کردن خه‌ڵک ئه‌بێ له‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌ دينييه‌کانيان به‌رده‌وام بن، نه‌فس و ده‌روونی خۆيان له‌ خراپه‌ بسڕنه‌وه‌، دووری که‌ن له‌ گوناه و تاوان و ڕق و قين، خزمه‌ت بکه‌نه‌ خه‌ڵک، حه‌ديسه‌ دروسته‌کان بڵاو بکه‌نه‌و و خۆيان بۆ خوويا کردنی ئيمام مەهدی ئاماده‌ بکه‌ن. ئه‌م کارانه‌ ئه‌توانێ ده‌رکه‌وتنی ئيمام مەهدی نزيک کاته‌وه‌.

هه‌روا که‌ ده‌زانين ئيمام مەهدی به‌شێکه‌ له‌ گه‌نجينه‌ی خودايی، له‌ خوا داواکارين که‌ ڕه‌حم بکاته‌ ئينسانه‌کان و ده‌رکه‌وتنی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ پيرۆزه‌ که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزی حه‌زره‌تی ده‌سول (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێ)ه‌ نزيک بکاته‌وه‌.

بۆ ده‌رکه‌وتن و «تعجيل فرج» ئيمام مەهدی به‌ زۆری دوعا بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌ ڕزگاری هه‌مووانه‌